شاندی پارتی ئەمڕۆ لەگەڵ كۆمەڵ و لایەن مەسیحیەكان كۆدەبنەوە

خواكوڕك
لەدوای دەستپێكردنەوەی گەڕێكی دیكەی دانوستان وا بڕیارە ئەمرۆ شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ولایەنە مەسیحیەكان كۆببێتەوە، ئەوەش بۆ تاوتوێكردنی پرسی چارەسەری كێشەكانی هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكانی(خواكوڕك) شاندی مەكتەبی سیاسی پارتی، كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی سەرۆكایەتی دەكات، ئەمڕۆ چوار شەممە 30/11/2016 لەشاری هەولێر لەگەڵ مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی و لایەنە مەسیحیەكان كوردەبێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، شاندی پارتی دەیانەوێت بیروڕای بەرپرسانی كۆمەڵی ئیسلامی و لایەنە مەسیحیەكان لەسەر دۆخی سیاسی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان‌و چارەسەری ئەو پرسانە بزانن.

پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر بنەمای دەستپێشخەرییەكی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم چەند رۆژێكە شاندێكی پێكهێناوە لەدوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ هەریەكە لە(یەكگرتوو، بەرەی توركمانی، سۆسیالست، شیوعی، زەحمەتكێشان و كرێكاران و رەنجدەران) كۆبوونەوەو بڕیارە دوای كۆمەڵ و لایەنە مەسیحیەكانیش لەگەڵ چەند لایەنێكی تر كۆبوونەوە بكەن.

Back to top button