بارسێلۆنا پڕۆژەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی خستۆتە بواری جێبەجێکردن

یانەی بارسێلۆنا هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ واژووکردنی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ لیۆنێل مێسی تاوەکو بۆ هەمیشە ئەو یاریزانە لە کاتالۆنیا بهێڵنەوە.

سکای سپۆرت رایگەیاندووە بارتۆمیۆی سەرۆکی بارسا خۆی گفتوگۆکان بەڕێوەدەبات و بەمزووانە لەگەڵ خۆرخی مێسی باوکی لیۆ کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە ئامانجی بارتۆمیۆ ئەوەیە گرێبەستێک پێشکەش لیۆ بکات کە ماوەی کۆتاهاتنی نەبێت و تا ئەوساتەی وازلە یاریکردن دەهێنێت لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە، لە بارێکیشدا لیۆ بەوە رازینەبوو گرێبەستە نوێیەکەی تاوەک ٢٠٢٤ درێژبکاتەوە کە ئەو کات تەمەنی دەگاتە ٣٧ ساڵ.

لە باری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەدا، دەبێتە دەیەم گرێبەستی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە لەگەڵ ئەو یانەیەدا. دواین گرێبەستیشی لە ٢٠١٧دا بوو.

Back to top button