سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی یەکلاکەرەوەی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد
عادل عهبدولمههدی، سهرۆک وهزیرانی عێراق، له دیدارێکی رۆژنامەنووساندا، دانی بەودا ناوە کە لە عێراقدا کێشەیەك بەناوی کێشەی کوردەوە هەیە، کە پەیوەندیی بە بودجە و نەوتەوە نییە و رایگەیاندووە، هیچ جیاوازییەک لەنێوان کورد و عێراقییەکان ناکات.
هەروەها راشی گەیاندووە” پابەندی یاسای بودجەی گشتیی عێراقە، کە تێیدا هەرێمی کوردستان پابەند کراوە بە رادەستکردنی بڕی ۲٥۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە حکوومەتی عێراق.
هەروەها عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەش كردووە” ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی ئەو بڕە نەوتە کردووە و رایگەیاندووە، لەو کاتەدا بەشێکی بودجەی هەرێمی کوردستان بودجەی چالاکییەکانی دیکەی جگە لە مووچە و قوتی خەڵک، دەبڕێ” مووچەی خەڵکی کوردستان نابڕین”.