دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەندرا
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش بكرێت و چەند وەزارەتێكی تر سبەی مووچەیان پێ دەدرێت.
سەرچاوەیەك لە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (خواکوڕك)ـی ڕاگەیاند، سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، دابەشكردنی ئەو مووچەیە بۆ مانگی ٤ی ئەمساڵە و دابەشكردنیش بەردەوام دەبێت، بریار وایە ئەمڕۆ پارەكەی بەغدا زوو بگات بە هەرێمی كوردستان بۆ ئەو هەفتەیە دابەشكردنی مووچە خێرا دەبێت و سبەی مووچەی چەند وەزارەتێكی تر دابەش دەكرێت.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی ٤٥۲ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.