زۆربەی بەرێوەبەرە گشتیەكان هەولێر دەگۆڕێن
بەگوێرەی زانیاریەكان بەرێوەبەرە گشتیەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بریاریان لەسەر دراوە گۆڕانكاریان پێ بكرێت و بەتایبەت ئەوانەشی كە بەوەكاڵەت كارەكانیان بەرێوە دەبەن”.
لەو بارەیەوە عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەی ئاشكرا كردووە كە بەنیازن بەشێكی زۆری بەرێوەبەری گشتی لە سنوری پارێزگای هەولێر بگۆڕن”.
رەشید هەروەها راشی گەیاندووە” یەكێك لەكارەكانی بەردەم ئەنجوومەنەكەمان گۆڕانكاریە لە بەرێوەبەری گشتیەكانی سنوری پارێزگای هەولێر و هەروەها ئەوانەی كە پۆستی بەرێوەبەری گشتی بە وەكاڵەت بەرێوە دەبەن”.
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەشلێـ” ئەو بەرێوەبەرانەی كە لەكاتی رێكەوتنەكانی لایانەكان پێكهنانی حكومەت رێكەوتنیان لەسەر كراوە گۆرانكاری تێدا دەكرێت و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرش دەنگی لەسەر دەدات”.