دیاربەکر بە گوڵ پێشوازی لە هەولێر دەکات

 

 

وەک هەڵوێستێکی کوردانە بەشێک لە خەڵکی دیاربەکر وێڕای ئیدانەی کردەوەکەی شاری ترابزۆنی تورکیا کە هێرش کرایە سەر چەند گەشتیاری کورد بە هۆی ئەوەی ئاڵای کوردستانیان بە دەستەوە بووە ، ئەمڕۆ بە پاڵپشتی  ژووری بازرگانی و پیشەسازی و ڕێکخراوە گەشتیاریەکان بە چەپکە گوڵ بەخێرهاتنی گەشتیارانی هەولێر و بە گشتی باشووری کوردستانیان کرد .

 

محەمەد کایا سەرۆکی ژووی پیشەیی و بازرگانی دیار بەکر لەم بارەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند هێرشی ترابزۆن کردەوەیەکی قێزەون بوو لە دژی کورد و ئاڵای پیرۆزی کوردستان و جێگەی قەبوڵ کردن نییە ، بۆیەش ئێمە وەک داوای لێ بوردنێک و لە هەمانکاتدا ڕێز بۆ خەڵکی کوردستان بە گوڵ پێشوازیان لێ دەکەیین و پێمان وایە ئاڵای هەر گەڵ و نەتەوەیەک دەبێت بە پیرۆزی ڕابگیرێت و ڕێزی لی بگرین .

 

لە بەرانبەر ئەم هەڵوێستەشدا گەشتیارانی هەرێمی کوردستان سپاسی دەستەی پێشوازیان کرد و بە کارێکی گرینگ و ئەرێنیاین وەسف کرد .

Back to top button