دیسان کۆڕێکی تری ئەنفالکراوانی کورد زامەکانی کولاندەوە

 

 

 

رووفاتی پیرۆزی 80 ئەنفالکراوی تری کورد ئەمڕۆ لە سنووری  پاریزگای موسەنا هەڵدرایەوە .

لەو 80 رووفاتە زۆربەی ژن و منداڵ بوون ئەوە قسەی  ئەنفالکراوێک بوو کە بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای کرد .

فەرهاد ڕەشید تاقانەی ئەنفال کە خۆی لەکاتی هەڵدانەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی سەماوە ئامادە بوو دەڵێت ، وەک پێناسە سەرەتاییەکان دەردەکەوتوون بە شێوازی جل و بەرگیان دەبێت رووفاتی ئەنفالکراوانی گەرمیانی بن .

پاریزگاری موسەننا پێشتر ڕایگەیاندبوو ، گەڕان و بە دووا داچوون بۆ ڕووفاتی ئەنفال کراوان لە پارێزگاکەمان لە سەر داوای سەرۆک بارزانی بووە و بەردەوامیش دەبین .

 

جێگەی ئاماژەیە پێداگری سەرۆک بارزانی بوو بە هۆکاری ئەوەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە گەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی سەماوە بکەن و بە هاوئاهەنگی دەزگای شەهیدانی عێراق سەبارەت بە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان ڕاوێژ بکەن

سەرئەنجام بە ئامادە بوونی کارمەندانی پێشووی دەزگای ئەمنی بەعس گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی بێتاوان لە ناوچەی شێخییەی سەماوە دۆزرایەوە .

Back to top button