یەکێتی ئەورووپا کۆبوونەوەی تایبەتی ڤییەننای بۆ بەردەوامی رێکەوتنی ئەتۆمی پشتڕاست کردەوە

 

 

 

یەکێتی ئەورووپا ئەو هەواڵانەی پشتڕاست کردەوە کە بڕیارە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ چۆنیەتی بەردەوامی ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا بەرێوە بچێت .

ئەم کۆبوونەوە بڕیارە ڕۆژی  یەکشەممە هەفتەی داهاتوو 28 /7/2019با ئامادە بوونی نوێنەرانی ئێران ، بەریتانیا ، چین ، فەڕەنسا ، ئاڵمانیا و  ڕووسیا بەرێوە بچێت .

ئەم کۆبوونەوە بە سەرپەرشتی ” هەلگا ئیشمیت ” جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا بە رێوە دەچێت .

یەکێتی ئەرووپا ڕایدەگەینێت پێشنیاری ئەم کۆبوونەوە لە لایەن ئێران ، بەریتانیا ، فەڕەنسا و ئاڵمانیاوە کراوە ، لەم کۆبوونەوە تایبەتەدا هەموو بووارەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێتەوە .

ڕۆژی ڕابردوو عەبباس مووسەوی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هەواڵەی ئاشکرا کرد و گووتیشی ئەم کۆبوونەوە نابێتە جێگرەوەی کۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دیاریکراو لە کۆبوونەوەی نەمسا، بەڵکو بۆ دۆزینەوەی ڕێکاری گونجاوە تا بەرێوە چوونی کۆبوونەوەی داهاتوو .

Back to top button