كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك ئامانجی خۆی پێكا

خواكوڕك

نزیك بوونه‌وه‌ی كاتی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی ئۆپیك به‌ مه‌به‌ستى رێككه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت، نرخی نه‌وتی به‌رێژه‌یه‌كی به‌چاو به‌رزكرده‌وه‌.

دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 49 دۆلار و 3 سه‌نت له‌ كاتێكدا به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ به‌ 46 دۆلار و 88 سه‌نت بوو.

به‌وته‌ى شاره‌زایانى ئابورى، ئه‌گه‌ر وڵاتانى ئه‌ندام له‌ ئۆپێك بگه‌نه‌ رێككه‌وتن ئه‌وا نرخى نه‌وت بۆ 60 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ شكستی هێنا دابه‌زینى ده‌كرێت بۆ 40 دۆلار.

Back to top button