هەواڵگری بەریتانیا هۆشداری دا لە تەقینەوەیەکی پێشبینی کراو و دەستگیرکردنی شانەیەکی ئێرانی
دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی بەریتانیا هۆشداری دا لە تەقینەوەیەکی پێشبینی کراو لەسەر دەستی شانەکانی سەر بە ئێران دژی بەرژەوەندیەکانی بەریتانیا .
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە ئەگەری ئەوە هەیە شانە تیرۆریستە نوستووەکانی سەر بە ئێران و حیزبوڵلا لە بەریتانیا و ئەورووپا بنێریت بۆ ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆرستی
پۆلیسی دژە تیرۆری بەریتانی لە ساڵی 2015 سەرکەوتوو بوو لە دەست بەسەرگرتنی شانەیەکی گەورە و چەندین تەن لە کەرستەی تەقەمەنی مەترسیدار کە عەمبار کرابوون لە کۆمپانیاکانی دەورووبەری لەندەن و ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاشکرا نەکرا تا مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ئەو کات ” بە تیرۆرێکی ڕێکخراو و وورد ” ناوزەردکرا
فەرماندەکانی ئاسایشی بەریتانیا پێیان وایە ئێران لە پلەی یەکەم دێت لە نێوان ووڵاتان کە گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا و پێشتریش ئێران تومەتبار کراوە بە زنجیرە هێرشێکی ئەلیکترۆنی دژی هەیئەی پۆستە و تۆڕەکانی حکومەتی خۆجیەتی و بانکەکان و چوونە نێو هەژماری ئەندامانی پەرلەمان لە ساڵی2017