ئازادی بۆ هەموومان دەبێت یان بۆ کەس نابێت ، ئەوە هەڕەشەی سەرکردەیەکی ( پەکەکە ) یە لە خەڵکی هەرێم

 

 

 

ئەندامی کۆنسەی بەڕیوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان ، لە چاوپێکەوتنێکی تازەی خۆیدا لە گەڵ ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە هەڕەشە لە خەڵکی هەرێمی باشووری کوردستان دەکات و دەڵێت ناهێڵم بە ئازادیی و دڵنیاییەوە بژین .

 

دۆڕان کاڵکان کە وەک کەسایەتیەکی دژبەری سەربەخۆیی کوردستان ناسراوە دەڵێت ، پێتان وانەبێت ئێوە رزگارتان بووەو دەبێت پارچەکانی تری کوردستان لێمان دوور کەونەوە و بە دڵی خۆمان بژین ، ئەو ژیانەتان لێ دەکەمە خەون .

 

کاڵکان بە تێڕوانینی ئایدۆلۆژیایی خۆی پەی وایە کاتێک ڕۆژهەڵات و باکوور و رۆژئاوا لە ئێستادا ئەم شێوە ژیانەی باشووریان بۆ دەستەبەر نەبووە ، نابێت باشووریش بەم شێوە ڕایبوێرێت ،دەڵێت ئەوە یاسای مەحاڵی سرووشتە یان دەبێت پێکەوە بژین یان دەبێت پێکەوە بمرین .

Back to top button