وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵی چاکسازی بونیادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی

 

 

لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە لایەن مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ،  وێڕای پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێوەندییەکانی دوو لایەنەی هەرێم و ئەمریکای بە بەردەوامی گرینگ وەسف کرد .

لەم پێوەندییەدا پۆمپیۆ ڕاستەوخۆ پشتیوانی ئەمریکای  بۆ هەوڵی ئەرێنی چاکسازی و ڕیشەیی حکومەتی نوێی کوردستان دەربڕی و سەبارەت بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گووتی : ئەمریکا بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە گووت و بێژی نێوان لایەنەکانی کوردستانی و بەغدا دەکاتەوە بۆ چارەسەری کیشە یاساییەکان .

لە وڵامدا مەسرور بارزانی لە دووای دەربڕینی سوپاس و پیزانینی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، بەردەوامی یارمەتی ئەمریکای بۆ هێزی پیشمەرگەی کوردستان بە گرینگ زانی و سەبارەت بە چارەسەری کێشەکان نێوان هەرێم و بەغدا گووتی پێویستە مافی هەردووک لا  لە بەر چاو بگیرێت و وەک پێویست دەستور بە کار بێت .

Back to top button