یه‌كێتی رازیكه‌ن هه‌موو شتێك باش ده‌بیت
خواكوڕك
رێكه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و چه‌سپاندنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له نێو پرۆژه‌ی بودجه‌ی 2017 دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ردوو حكومه‌ت رێكه‌وتن له‌سه‌رئه‌وه‌ی نه‌وت له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه بفرۆشن، پێشتر وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌و باره‌وه دانی به‌وه‌دانا كه نه‌وت به‌مشێوه‌یه به نرخێكی باشتر ده‌فرۆشێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم به خواكوڕكی راگه‌یاند، دواجار یه‌كێتی رازیبوو كه نه‌وتی كه‌ركوك و به‌شێك له نه‌وتی سلێمانی بخرێته سه‌ر ئه‌و بڕه‌نه‌وته‌ی كه به‌غدا داوا له هه‌ڕێم ده‌كات دابینی بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، له‌به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وتی سلێمانی، یه‌كێتی رازی بووه به‌وه‌ی رێژه‌ی ٤٧% ئه‌م پاره‌ی له به‌غداوه دێت بۆ سنووری سلێمانی بێت و ٥٣% بۆ سنووری هه‌ولێر و دهۆک بێت.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، كاتێك ئه‌م قسانه‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت راگه‌یاندووه له‌وه‌ڵامدا پێمانیان گوت، یه‌كێتی رازیكه‌ن هه‌موو شتێك باش ده‌بێت.
بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و چه‌ند پرسێكی هه‌ڵواسرو له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ماوه‌ی رابردوو نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی عه‌بادی كرد، له ئێستاشدا لێكنزیك بوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.