راوێژکاری باڵای خامنەیی : دەستبەسەرکرانی نەوت هەڵگری بەریتانی دەستپێکی مێژوویی بەربەرەکانی موسوڵمانانە

 

 

 

عەلی ئەکبەر ویلایەتی گووتی : چالاکی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە وڵاتانی ناوچە ، بۆتە هۆی گەشە کردنی باوەرەکانی ئیسلامی .

راوێژکاری بەشی نێودەوڵەتی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ، دەستبەسەرداگرتنی نەوت هەڵگرێکی بەریتانی و تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لە لایەن سوپای پاسدارانەوە بە وەرچەرخانێکی گرینگ و ئەرێنی دەزانێت وەک خۆڕاگری مسوڵمانان لە دژی کافران .

ویلایەتی کە ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڵ ( ساڵح ئەلعاروی ) جێگری بەرپرسی ئۆفیسی سیاسی حەماس چاوپێکەوتنی کرد ، وتوویەتی ئەم هەڵوێستەی ئێران وملیشیاکانی سەر بە ئێران لە فەلەستین ، لوبنان ، عێراق و یەمەن بۆتە هۆکاری گەشانەوەی ئیسلام .

لە کۆتاییدا دەڵێت ڕووداوەکانی ئەم دوواییە دەرخەری ئەو ڕاستەین کە ئێران و جەبهەی خۆڕاگری لە دژی سەهیۆنیزم و ئەمریکا سەرکەوتووبوون .

Back to top button