هێزەكانی ئێران دەستڕێژی گوللەیان لە كاروانێكی كۆڵبەرانیان كرد

خواكوڕك
جارێكی تر هێزەكانی سنوری پارێزی ئێران دەستڕێژی گوللەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران لەسەر سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان كرد كە بە هۆیەوە كۆڵبەرێك كوژرا و چواری دیكەش بریندار بوون.

رۆژی سێشەممە 29-11-2016 كۆڵبەرێكی گەنج بەناوی( كەمال بامزەڕ) خەڵكی گوندی قەتەون بوو، بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزەكانی سنوورپارێزی ئێران گیانی لەدەستدا و یەكێك لە چوار بریندارەكان كە گوللە بەر سینگی كەوتووە، بەهۆی سەختیی برینەكەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە لە شاری سنە، سێ بریندارەكانی دیكەش لە نەخۆشخانەی بوعەلی-ی شاری مەریوان لەژێر چاودێریدان.
شایەنی باسە ساڵانە چەندین جار هێزە سەربازیەكانی ئێران تەقە لە كۆلبەرانی سەر سنور دەكەن بە هۆیەوە چەندین كۆلبەر شەهید و بریندار دەبن

Back to top button