فواد حوسێن: هەفتەی داهاتوو دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چڕ دەبێتەوە

هەوڵەكان بۆ ئاسایی كردنەوەی پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامی هەیە، یەكێك لەو سێكتەرانە پرسی نەوت و پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجەدا.
فواد حوسێن وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ئێندپێندنتی عەرەبی تایبه‌ت به پرسی فرۆشتنی نەوت، ئاشكرای دەكات كە هەفتەی داهاتوو دانووستاندنی چڕ لە نێوان هه‌ولێرو به‌غدا دەكرێت بە ئامانجی گەیشتن بە جۆرێك لە رێككەوتن بۆ چۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ ئەو دۆسیەیە و سیاسەتی نەوتی بە گشتی لە عێراق و كوردستان.
وه‌زیری دارایی گوتیشی: كۆبوونه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ئاماده‌كردنی بوجه‌ی ساڵی ۲۰۲۰ ده‌ستی پێكردووه.
ئەوەی شیاوی باسە، جیا له‌مه‌ش لیژنه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ خستنه‌رووی بوودجه بریتین له نوێنه‌ری وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگاكان به هه‌رێمبی كوردستانیشه‌وه. سه‌باره‌ت به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه و پارێزگایانه‌ی له ه‌ئنجامب شه‌ڕی دژی داعش وێران بوون، وه‌زیری دارای گوتی، بوودجه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌م ناوچانه ته‌رخان كراوه.