هۆزەکانی کەرکووک داوا دەکەن حەشدی شەعبی لە کەرکووک بچێتە دەرەوە
دوای ئەوەی بەهۆی خیانەتی یەکێتی لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیرکرا، لەوکاتەوە شارەکە بە حوکمی سەربازی بەڕێوەدەچێت، حەشدی شەعبی بازگەی لە نێو شار دانداوە، ئەمڕۆ بە مەبەستی ناڕەزایێتی دەربڕین، ژمارەیەک سەرۆک هۆزی کەرکووک داوایەکیان ئاراستەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ناوەڕۆکی داواکاریەکەی هۆزەکانی سنوری کەرکووک بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرا کرا، کە تێیدا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە کە ئەمنیەتی شار بدرێتە پۆلیسی کەرکووک و هێزەکانی حەشدی شەعبی بچنە دەرەوەی شار.
هۆزەکانی کەرکووک دەشلێن:” بوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی نائارامی دروونی بەهاوڵاتیان بەخشیووەجگەلەوەی بوونەتە سەرچاوەی کێشە بۆ کورد لە کەرکووک