جەبار یاوەر: موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئەلکترۆنی دەکرێت
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند كار بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی سیستەمی مووچەی وەزارەتەكەیان دەكەن كە لەئێستادا کاری لەسەر دەکەن و بەشێكی پڕۆسەكە تەواو بووە.
ئهمرۆ سێ شهممه ۲۳ی ۷ی ۲۰۱۹ جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لهلاپەرەی خۆی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوویهتی تیادا هاتووە، یەكەم كاری تازەیان یەكخستنەوەی تەواوی هێزەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، وە كار بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی سیستەمی مووچەی وەزارەتەكەمان دەكەین كە لەئیستادا بەشێكی پڕۆسەكە تەواو بووە.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژه بهوهش دهكات بۆ بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاكسازی لە ڕێگەی پێشنیاری هەمواركردنەوەی یاساكانی وەزارەت و یەكخستنی لەیەك یاسادا، كە كۆتاجار لە ساڵی ۲۰۰۷ هەمواركراوەتەوە، ئێستا پێویستی بە گۆڕین و دەستكاریكردنە.