سەرۆکی ئۆپۆسیۆنی بەریتانیا: دیاری کردنی جۆنسن لەلایەن پارتەکەی یاری کردنە بە دیموکراسی دەبێت سەرۆک لەلای خەلک هەلبژێرێت

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بۆریس جۆنسن وەک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لایەن پارتەکەی دیاری کرا، سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە ڕەخنەی توند لە پارتی پارێزگاران دەگرێت و دڵێت:” پێویستە سەرۆك وەزیران راستەوخۆ لە لایەن خەڵكەوە هەڵبژێردرێت، ئەوەی لێرەدەکرێت یاری کردنە بە دیموکراسی”.

كۆربین سەرۆکی پارتی کرێکاران و سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند:” جۆنسۆن بە بەڵێندان بەوەی باجی سەر دەوڵەمەندە گەورەكان كەم دەكاتەوە و هەوڵی جیابوونەوەی بەریتانیا دەدات لە یەكێتیی ئەورووپا بێ رێككەوتن؛ توانیوویەتی دەنگی نزیكەی 100 هەزار ئەندامی پارتی پارێزگاران بۆ خۆی بەرێت، “بەڵام نەیتوانیووە پشتگیری وڵاتەكەمان بەدەست بهێنێت” .

سەرۆكی پارتی كرێكارانی بەریتانیا باسی لەوەشكردووە، كە هەڵبژاردنی جۆنسۆن بە واتای جیابوونەوەی بێ رێكەوتنی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا، زیادكردنی باج و مەترسی فرۆشتنی سیستەمی بەرگری نیشتمانیە بە ئەمریكا.
كۆربین نووسیوویشیەتی: “دەبێت گەلەكەمان بە هەڵبژاردنی گشتیی بڕیار بدات كێ دەبێتە سەرۆكوەزیران”.

Back to top button