بەهۆی هێڕشکردنە سەر گەشتیارانی کورد لە شاری ترابزۆن، دەهەزار هاوڵاتی کورد گەشتکردنیان بۆ شارەکانی تورکیا هەڵوەشاندەوە

 

دوای ئەوەی لە شاری تراپزنی تورکیا بەهۆی بەرزکردنەوی ئاڵای کوردستان، ڕەگەزپەرستانی تورک هێڕشیانکردە سەر گەشتیارە کوردەکان، لە بەرامبەردا دەهەزار کورد گەشتەکەیان بۆ شارەکانی تورکیا هەڵوشاندەوە.
بەپێی زانیاریەکانی خواکوڕک رووداوی هێڕشکردنە سەر گەشتیارانی کورد لە شاری ترابزۆن کاریگەری گەورەی کردۆتە سەر کەرتی گەشتیاری شارەکە و رێژەی گەشتیارانی بۆ ئەو شارە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردۆتەوە.
هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵی میدیای تورکیا ئاشکرایان کردووە لە دوای ڕووداوەکەی ترابزۆن دەهەزار گەشتیار گەشتەکانیان بۆ شارەکانی تورکیا هەڵوەشاندۆتەوە، بەپێی لێدوانێکی شارەزایەکی کەرتی گەشتیاری ئەو وڵاتە رووداوەکە تەنها کاریگەری لەسەر خەلکی کورد نەبووە بەڵکو لەسەی گەشتیارانی دیکەی جیهانیش هەیە، رێژەی سەردانی گەشتیاران کەمی کردووە.

Back to top button