لە بۆنی ناخۆشی بنباڵ خۆت رزگار بکە

هەموو کەسێک بۆنی بنباڵی ناخۆش دەبێت کاتێک ئارەق دەکاتەوە، ئەمەش زیاتر لە هاویندا زۆرتر دەبێت، بە ئاسانی دەتوانین خۆمان رزگار بکەین لە بۆنی ناخۆشی بنباڵ.

زه‌یتی گوێز هیندی رزگارمان دەکات لە بۆنی ناخۆشی بنباڵ، چونکە تایبەتمەندی دژە بەکتریای تێدایە و رێگری دەکات لە گەشەکردنی بەکتریا بەمەش بۆنی ناخۆشی بنباڵ ناهێڵێت.

چۆنیەتی بەکارهێنانەکەی، زه‌یتی گوێز هیندی دەدەین لە بنباڵمان بۆ ماوەی 1 بۆ 2 کاتژمێر، دواتر خۆمان دەشۆین، بەم شێوەیە رزگارمان دەبێت لە بۆنی ناخۆشی بنباڵمان.

Back to top button