سوودی ئەنجامدانی سێکس لەکاتی دووگیانیدا هەیە؟

پەیوەندی سێکس پەیوەندیەکی گرنگی نێوان هاوسەرانە، بەشێک لە هاوسەران کاتێک خێزانەکانیان دووگیان دەبن دوور دەکەونەوە لەسێکس ئە مە کارێکی هەڵەیە.

ئەنجامدانی پەیوەندی سێکس لە ماوەی دووگیانیدا سوودی گرنگی هەیە بۆ هەردوو هاوسەرەکە، بۆیە دەبێت هاوسەرەکان لە ماوەی دووگیانیدا گرنگی بە سێکسکردن بدەن، سوودەکانی سێکس کردن لە ماوەی دووگیانیدا بریتیە لە.

ئەنجامدانی پەیوەندی سێکس لەماوەی دووگیانیدا دەبێتە هۆی ئەوەی خانمەکە هەست بە ئاسوودەیی بکات و بەباشی بخەوێت، هەروەها کالۆری زیاتر دەسوتێنێت ئەمەش بۆ خانمەکە گرنگە.

سێکسکردن لە ماوەی دووگیانیدا ئۆزگام باشتر دەکات و فشاری خوێن کەم دەکاتەوە، هەروەها توندبوونەوەی سک لەدوای منداڵبوون خێراتر دەکات.

Back to top button