ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش و 13 شوێنى دیكه دابه‌شده‌كرێت
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه مووچه‌ى مانگی 4 هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ناوخۆ ، خوێندنى باڵا ، شاره‌وانى ، گواستنه‌وه و گه‌یاندن ، پلان دانان ، كشتوكاڵ ، كاره‌با دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ مووچه‌ى ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت له‌گه‌ڵ مووچه‌ى زێره‌ڤانى ، به‌رگری و فریاكه‌وتن ، ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ، ده‌زگای ئاسایش ، ڕه‌گه‌زنامه دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتیشى هه‌ر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه مووچه‌ى لیوای 1 ، 2 پۆلیسى پاراستنى دام و ده‌زگاكانى نه‌وت دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێم وتیشى سبه‌ى پێنج شه‌ممه 25 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى ئاوه‌دان كردنه وه و نیشته‌جێ كردن ، بازرگانى و پیشه‌سازی ، رۆشنبیری و لاوان ، 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه له‌هه‌مان رۆژدا مووچه‌ى خانه‌نشینى پێشمه‌رگه و رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى داهاتوو 27 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى خانه‌نشینى شارستانى دابه‌شده‌كرێت.