وردەكاری خیانەتێكی تر یەكێتی لە كەركووكیەكان

پەرلەمانی عێراق بریاری دا كە ساڵی 2020 هەڵبژاردنی پارێزگاكان بەرێوە بچێت، لەبەرامبەر دا پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژاردنی پارێزگاكان بەتایبەتی لە كەركووك بە گونجاو نازانێت، داوا دەكات پێش هەڵبژاردنی پارێزگاكان بەتایبەتی لەكەركووك دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و ژیانی ئاسایی بۆ خەڵك فەراهەم بكرێت و هێزی سەربازی لەو شارە بچێتە دەرەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی یەكێتی لایانەكانی تر بەشداری دانیشتنەكە بوون نیسابی یاسایی دروست بوو و دەنگیشیان بۆ هەڵبژاردنەكەدا”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەخواكوڕكی راگەیاند، ئەگەر یەكێتی و لایانەكانی تر بەشداری دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق نەبوونایە، ئەوە نیسابی یاسایی دروست نەدەبوو، ئەوەكاتە دەمانكردە كارتێكی فشاری گەورە لەسەر حكومەتی عێراق پەرلەمانی عێراق بۆ زوو چارەسەر كردنی دۆخی كەركووك، بەڵام ئەوان گوێیان بەدۆخی كەركووك نەداو نیسابی یاساییان دروست كرد”.

لەكاتێكدا یەكێتی بەردەوام لەناوەخۆی هەرێمی كوردستان بانگەشەی تیمساحی بۆ كەركووكیەكان دەكات لە بەغداش لەهەوڵی ئەوە دایە هیچ هەوڵێك بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك سەر نەگرێت”.

هەر لەو بارەیەوە ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لەو بارەوە بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دەلێت: پارتی لەگەڵ ئەوەدا بوو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كەركوك بەڕێوەنەچێت تا ئەوكاتەی ڕەوشی ئاڵۆزی شارەكە ئاسایی دەكرێتەوە، چونكە “ئێمە وەك پارتی پێمان وایە ڕەوشی كەركوك گونجاو نییە بۆ ھەڵبژاردن و پێویستە سەرەتا ڕەوشەكە لە ڕووی ئیداری و ئەمنییەوە ئاسایی بكرێتەوە، دواتر ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، ڕاستە ئێمە لەگەڵ ھەڵبژاردنین، بەڵام لە كەركووك ھێشتا ھەزاران خەڵك ئاوارەن و تەعریب و دەستكاری ھەیە”.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ئەوەش دەڵێت: لە یاسای ٣٥دا بە شێوەیەكی گشتی مافی كورد و پێكھاتەكان پارێزراو نییە، “پارتی توانی ئەو بڕگەیە لەنێو یاساكەدا جێگیر بكات، كە ھەر كەسێك لە لایەن لیژنەی ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراقەوە وەك خەڵكی ڕەسەنی كەركووك دانی پێدا نەنرێت مافی بەشداریكردنی لە ھەڵبژاردنی پارێزگای كەركووكدا نابێت.”

سەرچاوەیەكی توركمان لە پەرلەمانی عێراق بۆ میدیاكانی بەرەی توركمانی ئاشكرا كردووە كە یەكێتی هاوبۆچوونە لەگەڵ ئێمە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، دەشلێـ” یەكێتی توانی جارێكی تر هەوڵێك كە بەئاراستەی گەرانەوەی دۆخی كەركووك بۆ پێش 16ی ئۆكتۆبەر بشكێنێت و لە چوارچێوەی بەرژەوەندی ئێمە لەناو پەرلەمانی عێراق دەنگی بە یاسایی هەڵبژاردنی  ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا”.

Back to top button