هاتوچۆی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی دەركرد
ئەمڕۆ چوارشەممه لە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان هاتووە، نابێت چیتر تەكسی و پاسەكان نەفەری زیاد هەڵبگرن یا ڕێگاكەیان بگۆڕن و بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.لە ئەگەری پاپەند نەبوونیان بە بڕی 40 هەزار دینار غەرامە دەكرێن.
لە نووسراوەكە ئاشكرا كراوە، نابێت لەمەودوا شۆفێرانی تاكسی و پاس نەفەری زیاد هەڵبگرن و مەسیری هێلەكان بگۆڕن، بە پێچەوانەوە بە بڕی 40 هەزار دینار سزا دەدرێن ئەوەیش بۆ كەمكردنەوەی قوربانییەكانی هاتوچۆیە، ئەو بریارە لە كاتێكە بەرپرسانی هاتوچۆ زۆریی ڕووداوەكانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ لێخوڕینی خێرا و پاپەند نەبوون بە ڕێنوێنییەكانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.
ڕووداوەكانی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان ڕوو لە زیادبوونە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕابردوو بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكان بڕیاریان دا لە یەكی تەمووز هیچ ئۆتۆمبێلێكی لێدراو نەیەتە هەرێمی كوردستان و بۆ ساڵی نوێش لە پشكنینەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل پێویستە پەڕەشووتیان كارابێت.