گۆڕانکاری لە مووچەی پێشمەرگەدا دەکرێت
بریارە لەمانگی داھاتوو مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە مانگانە لە رێگەی بانك و بەپێی سیستەمی بایۆمەتری دابەش بکرێت، ئەمەش لەپێناو نەھێشتنی بندیوار و دوو مووچەی و سێ مووچەیی.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست (خواکوڕك) کەوتوون، لەئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە سەرقاڵی ئەوەیە مووچەی پێشمەرگە ھاوشێوەی فەرمانبەران بە سیستەمی بایۆمەتری و لە رێگەی بانکەوە مووچەیان دابەش بکرێت و چاوەرێ دەکرێت مانگی داھاتوو بەشێوەی نوێ مووچە بە پێشمەرگە بدرێت.
سەرچاوەکەی خواکوڕك دووپاتی دەکاتەوە، ئەگەر بەپێی سیستەمی نوێ مووچە دابەش بکرێت، چەندین لایەنی ئەرێنی ھەیە، لەوانە ناوی بندیوار و وەھمی نامینێت و مەترسی لەسەر مووچە نامینێت کە لەکاتی گواستنەوەی مەترسی لەسەرە، وەك ئەو رووداوەی لە سلێمانی روویدا، چونکە ئەگەر لە رێگەی بانکەوە بێت ئەوکات دیار دەبێت کە کێ دەوام دەکات و دیاریش دەبن کە بندیوارە و دەوام ناکات.