سەدر و عەبادی پلانێکیان داڕێشتووە بۆ لادانی عادل عەبدولمەهدی لەڕێی پەرلەمان
سەرچاوە پەرلەمانیەکان ئەمڕۆ چوار شەممە ئاشکرایان کرد موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر و سەرۆك وەزیرانی پێشوو حەیدەر عەبادی ڕێککەوتن لەسەر پلانێكی توکمە بۆ ڕووخانی حکومەت لە ڕێی پەرلەمان و گێرانەوەی عەبادی بۆ دەسەڵات و لادانی عادل عەبد ولمەهدی.”
حکومەتی عادل عەبدولمەهدی پێکهاتووە لە هاوپەیمانی فەتح و سائیرون و دەنگی لە سەر درا لە پەرلەمان بەڵام تا ئێستا حکومەتێکی تەواو نیە بەهۆی ناکۆکیەکانی فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان لەسەر پلە و پۆستەکان.”
بەرەی ئۆپەزیسیۆن دژی حکومەتی عادل عەبدولمەهدی تەشەنەی کرد لە نێو پەرلەمان پاش ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی نەسر و ڕەوتی حیکمە بە ڕابەرایەتی عەمار حەکیم چوونیان بۆ نێو ئۆپەزیسیۆن و دواتر ڕەوتی سەدر خۆی گەیاندە ئەو بەرەیە.”