مارک ئەسپەر پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکای وەرگرت
ئەنجوومەنی ( سینات ) پشتیوانی و دەنگی متمانەی دایە بەربژێری پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکا .
ئەسپەر هاوڕا نییە بۆ هاتنە ئاراوەی جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران . بەڵام هاوکات لە هەوڵی پێک هێنانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە بۆ پاراستنی ڕێڕەەوی کەشتیەکان لە ناوچەدا .
ئەنجوومەنی سیناتی ئەمریکا رۆژی سێشەممە بە 90 دەنگی بەڵێ و 10 دەنگی نەخێر مارک ئەسپەری وەک وەزیری بەرگری ئەمریکا دیاری کرد .
جێگەی ئاماژەیە پنتاگۆن لە دووای 7 مانگ دەبێتەوە خاوەن وەزیر . ئەسپەر 55 ساڵی تەمەنە و لە دووای دەست لە کارکێشانەوەی پاتریک شاناهان سەرپەرشتیاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکای پێ سپێردرابوو .