بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 11 وەزیر دەرکرا
سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهەدی ڕایگەیاند فەرمانی دەستگیر کردن هەیە بۆ 11 وەزیر و ئەوانەی لە پلەی هاوشێوەی وەزیر دان بە دۆسێی گەندەڵی و ئاماژەشی دا کە ئەنجوومەنی دژە گەندەڵی ڕێوشوێنی توندوتۆڵی گرتە بەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵکاران و هەر کاتێك لێکۆڵینەوەکان سەلماندیان کە تێوەگڵاون ناوەکانی توومەتباران ئاشکرادەکەین
سەرچاوەکان گوتیان فەرمانی دەستگیرکردنەکە وەزیرانی کابینەی ئێستا ناگرێتەوە تەنها وەزیرەکانی کابینەی پێشوو و هەندێکیان لە دەرەوەی ووڵات دەژین و دۆسێیەکانیان هەر ماوە
عادل عەبدولمەهدی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی هەفتانەی دا ڕوونی کردەوە هەندێ دۆسێ هەیە یەکلانەکراوەتەوە لە دام و دەزگاکانی دەوڵەت کە نزیکەی 4117 دۆسێیە ولە لایەکی دیکەوە گوتی ناکرێت حەشدی شەعبی تێکەڵی سوپا و پۆلیس بکرێت و بەهیچ شێوەیەك ڕێگا نادەین هیچ لایەنێکی چەکدار بمینێت لە دەرەوەی بازنەی دەوڵەت و دەبێ بارەگاکانیان دابخرێت و سەربازگەکانیان بچێتە دەرەوەی شارەکان