پێدانی مۆڵەتی کردنەوەی باخچەی ساوایان و قوتابخانە تایبەتیەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگیرا
لە بەڕیارێکی چاوەروان نەکراودا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانێکی وەزاری و بە واژووی فەرمی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە ، کە کۆپیەکی دەستی خواکوڕک کەوتووە ، پێدانی مۆڵەت بۆ کردنەوەی باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتیەکان و ئامادەیی و پەیمانگا ناحکومەکان بە تەواوی ڕاگیرا .
لە بڕیارەکەدا پێداگری لەوە کراوە هەموو ئەو داواکاریانەی لە ئێستادا لە بەر دەستن لەو بابەتە ڕاەگیرێن .
ئەم فەرمانە لە رێکەوتی 23/7/2017 دەرکراوەو هەر لەم ڕێکەوتەشەوە کاری پێدەکرێت