كەمال كەركووكی: پەرلەمانی عێراق تا كۆتای ساڵی 2020 كۆمسیۆنی راسپاردووە وردبینی لە تۆماری دەنگدەرانی كەركووك بكات

دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقی پەسەند كرد, كە بە پێێ‌ یاساكە لە مانگی نیسانی 2020 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەڕێوەدەچێت, دوای كۆتاهاتنی پرۆسەی دەنگدان سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند سەبارەت بە كەركووك تا كۆتای 2020 دوا وادە دادەندرێت تا كۆمسیۆن بە تۆماری  دەنگدەران دابچێتەوەو وردبینی لە تۆمارەكە بكات, دوای كۆتاهاتنی جارێكی دیكە ئەو برگەیە لە پەرلەمانی عێراق دەخرێـتە دەنگدان, سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیش لە كەركووك رایدەگەیەنێت بە پێێ‌ قسەكانی محەمەد حەلبوسی بێت هەڵبژاردنەكانی كەركووك دەكەوێتە ساڵی 2021..
كەمال كەركووكی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك رایگەیاندووە ” سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لە كۆمیسۆنكردووە كە تا رۆژی 31/12/2020 پێداچوونەوەو وردبینی لە تۆماری دەنگدان بكات, بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بكرێـت, بە پێی لێ>وانەكەی حەلبوسی بێـ ساڵێ‌ 2021 هەڵبژاردن دەكرێت لە كەركووك.
كەمال كەركووكی دەشڵێت: ” دەبێت لە كەركووك كۆمسیۆنی هەڵبژاردن پابەند بێت بە وردبینی لە تۆماری دەنگدەران و پسووڵەی خوارك و فۆڕمی خۆراك دەبێت وەك یەبن. بۆیە بەو شێوەیە‌ بێت، ئەگەر پابەندبن بە یاسا‌وە، دەبێت هەڵبژاردن دوای وردبینیكردن لە تۆماری دەنگدەران ئەنجام بدرێت و ئەوكاتیش هەڵبژاردنەكە دەكەوێتە ساڵی 2021″.
Back to top button