لە كاتی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكەی سەماوە كچە ئەنفاڵ و پەرلەمانتار هەدار بارزانی دۆخی تەندورستی تێكچوو
دوای ئەوەی شاندێكی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لە پارێزگای موسەنا دەستیانكردن بە هەڵدانەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵ كە شاندێكی پەرلەمانی عێراق بەشدار بوون, لەكاتی ھەڵدانەوەی گۆڕی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوانی كورد پەرلەمانتارێكی كورد كە كچە ئەنفالكراوە باری تەندروستی تێكدەچێت و لە ھۆشخۆی دەچێت.
سەرچاوەیەك لە نێو تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بە خواكوڕكی راگەیاند: ” دوای كاركردن بۆ هەڵدانەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵی ئەنفالكراوانی كورد لە بیابانەكانی سەماوە, شاندێكی پەرلەمانتاری كورد سەردانی شوێنی هەڵدانەوەی گۆڕەكەیان كرد, بەڵام لەكاتی هەڵدانەوەی گۆڕەكان ھەدار بارزانی پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران كە خۆی كچە ئەنفاڵە باری تەندروستی تێكچوو پاشان لەھۆش خۆی چوو”.
هەروەها گوتیشی:” لە سنوری سەماوەی ناوەندی پارێزگای موسەنا سێ گۆڕی بە كۆمەڵ هەیە لە هی یەكەمیان 80 رووفاتی ئەنفاڵكراوانی كوردی تێدایە كە رژێمی بەعس ئەنفاڵی كردوون, بەپێی ئاماژەكان زۆربەیان ژن و منداڵن و دەگوترێت كە بەشێكن لە ئەنفالكراوانی گەرمیان.