سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی حوریەتی توركی هۆشدار دەدات لەسەر قسەكانی بارزانی
خواكوڕك
ئـۆکتای ئـێکشی سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی حوریەتی توركی، لە پۆستێكی دا لە تویتەر هۆشدار دەدات لەمەر قسەكانی بارزانی، دەلێت بارزانی دەلێت بەهیچ هێزێك ناتوانێ سەربەخۆی فەشەڵ پێ بهێنێت و پاشەكشەی پێ بكات.
ئـۆکتای ئـێکشی كە بە فاشستەكانی توركیا ناسراوە، دەلێت بارزانی قسی خۆی كرد كاتێك گوتی هیچ هێزێك نیە پاشەكشە بە دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان، بكات، بۆیان پاشان كەس نەلێت بارزانی جارێكی تر ئێمەی فریوداو دەلێت با نەخەوین دەبێت ئێمە ئاگادار بین بارزانی كارەكانی خۆی بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی تەواو كردووە.
لەدیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵی بی بی سی فارسی بارزانی دەلێت هیچ كەس ناتوانێت رێگری لەدەوڵەتی كورد بكات و پرۆسەی سەربەخۆی كوردستان پوچەڵ بكاتەوە.