پەكەكە دەستخۆشی لە تەقەكەرانی رووداوەكەی هەولێر دەكات و دەڵێت ماڵیان ئاوا
دوای ئەوەی لە رێستۆرانتێكی شاری هەولێر گرووپێكی تیرۆریستی هێرشیانكردە سەر دیپلۆماتكارێكی توركیا و لە ئاكامدا دیپلۆماتكارەكە و دوو هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا, ئەگەر چی پەكەكە هیچ لێدوانێكی لە بارەی رووداوەكە نەدا, بەڵام ئەمڕۆ بەرپرسێكی باڵای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ستایشی رووداوی تەقەكردن لە رێستۆرانتەكەی شاری هەولێر دەكات.
باهۆز ئەرداڵ، یەكێك لە فەرماندەكانی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە باڵی سەربازی پەكەكە, بە میدای حزبەكەی راگەیاندووە كە لە بارەی رووداوەكەی رێستۆرانتی هەولێر لە هەفتەی رابردوو، هەر كەسێك ئەو كارەی كردبێ، دەستخۆشی لێدەكەین و ماڵیان ئاوا بێ.
ئەگەرچی پێشوتر پەكەكە هیچ لێدوانێكی فەرمی لە بارەی رووداوەكە نەدابوو, بەڵام ئەمڕۆ یەكەم لێدوانی فەرمی پەكەكەیە لەسەر ئەو رووداوە ئاشكرا كرا كە دەست خۆشی لە بكەرانی رووداوەكە دەكات.