4 بەڵگە کە دەیسەلمێنیت چەوری زۆر  دەخۆیت

پەیڕەو کردنی ژیان و جەستەیەکی تەندروست بە هاوسەنگ کردنی هەمو ئەو ماددەیە خۆراکیانەی رۆژانە وەری دەگرین دەست دەکەوێت، هەر ماددەیەکیان زیاد لە پێویست وەربگیرێێت، یاخود کەمتر لە پێویست، کاریگەری لەسەر جەستە بە جێدەهێڵێت.
لێرەدا ئەو نیشانانە دەخەینە ڕوو کە پێت دەڵێت جەستەت چەوری زیادە وەردەگرێت.

*-زیادبونی کێش، بە وەرگرتنی چەوری زیان بەخش جەستەت راستەوخۆ زیادبوونی کێش دەست پێدەکات، کە راستەوخۆ پێویست دەکات کەم بکرێتەوە و وەرزش بکەیت.

*-دڵە کزێ، لەکاتی خواردنی ژەمە خواردنێکی چەور توشی دڵە کزێ دەبین، ئەمەش بەهۆی مانەوەی زۆری چەوری و هەرس نەبونی لە گەدەدا، ترشەڵۆکێک بەرهەم دێنێت کە دەبێتە هۆی دڵە کزێ.

*-هیلاکی لەناکاو، دوای خواردنی ژەمە خواردنێکی چەور ڕاستەوخۆ هەست بە هیلاکی و ماندون دەکەیت، هەرکاتێک دوای خواردن خەوت هات، ئەوە ڕاستەوخۆ بزانە کە ژەمێکی نا تەندروستت خواردووە.

*-ئازاری جومگەکان، نیشانەیەکی دیکەی چەوری زیادەی لەشە، کە چەورییە زیان بەخشەکان وادەکات جومگەکان هەو بکەن و ئازار و ناڕەحەتی دروست بکەن، کە ئەگەر زوو چارەسەری نەکەیت لە داهاتودا بە تەواوەتی ناتوانیت برۆیت.

 

 

Back to top button