مان سیتی نزیکە لە گواستنەوەی “مێسی نوێ”ی ڤیلیز سارسفێڵد

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی تیاگۆ ئەلمادای ئەرجەنتینی لە یانەی ڤیلیز سارسفیڵد.

لاوە ئەرجەنتینییەکە کە لە وڵاتەکەی خۆیدا بە “مێسی نوێ” ناسراوە، تەمەنی 18 ساڵە و بۆ هەڵبژاردەی خوار تەمەن 20 ساڵانی ئەرجەنتین یاری دەکات.

سکای سپۆرتس زانیارییەکانی بڵاوی کردۆتەوە. ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ئەلمادای لاو دوو ساڵ بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەیدا ماوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەشی 16 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانەکە لە هێڵی ناوەند و وەک هێرشبەریش یاری دەکات. تا ئێستا لەم وەرزە لە کۆی 16 یاری خولی ئەرجەنتینی، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

Back to top button