وێنە.. منداڵێكی 10 ڕۆژی فڕێ دەدرێت

ئەمڕۆ پێنج شەممه‌، نەخۆشخانەی لە دایكبوونی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی رێی جوندیان نزیك پاركی گوڵان منداڵێكی تازە لە دایكبووی تەمەن یەك هەفتەی فڕێدراوە دەدۆزرێتەوە.

نەخۆشخانەی سۆران ڕوونی كردووەتەوە، لەلایەن پۆلیس دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەكەمان، دوای پشكنینی چڕ لەلایەن دكتۆری پسپۆڕەوە دەردەكەوێ منداڵەكە كێشەیەكی تەندروستی نییە تەنیا تۆزێك زەردووی هەیە، بۆیە پێویستی بەچاودێری هەیە بۆ ماوەیەكی كاتی تا بكەوێتەوە باری ئاسایی.

باس لەوەش كراوە، منداڵەكە ڕەگەزی كچە و تا ئێستا كەس خۆی بەرپرس نەكردووە وەك دایك یان باوكی منداڵەكە.

پۆلیسی سۆران پەرٍاوی لێکۆڵینەوەی بۆ فڕێدانی کۆرپەکە کردووەتەوە، تا ئێستاش ھۆکاری فڕێدانی ئەو منداڵە و ناسنامە و کەسوکاره‌كه‌ی نەناسراون، باری تەندروستی جێگیرە و دوای پشکنین بۆی، دەرکەوتووە ڕەگەزی کچە.

 

Back to top button