شاندێكی باڵای حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه شاندێكی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق به مه‌به‌ستی دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم گه‌یشته هه‌ولێر، و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازیان لێ كرا.
شانده‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێبه‌ر ئه‌حمه‌ده‌وه پێشوازییان لێكرا.
شانده‌كه پێكهاتووه له فواد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری و فالح فه‌ییاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سامر غه‌زبان ، وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری وزه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌بو جیهاد هاشمی.