هونەرمەندی میسری فاروق فیشاوی کۆچی دوایی کرد

بەیانی ئەمڕۆی پێنج شەممە هونەرمەندی میسری فاروق فیشاوی لە نەخۆشخانەی ئیبن سینا بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد و پاش نوێژی نیوەڕۆ لە مزگەوتی مستەفا مەحموود بەڕێدەکرێ بۆ بەخاك سپاردن

فیشاوی لە کەرنەڤاڵی ئیسکەندەریەی سینەمایی توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی ئاشکرا کرد و گوتی ” دوودڵ بووم لە ڕاگەیاندنی نەخۆشیەکەم بۆ ئەوەی جەماوەر ناڕەحەت نەبن

فاروق فیشاوی لە یەکێ لە گوندەکانی پارێزگای منوفیەی باکووری قاهیرە لە 5 / 2 / 1952 لە دایك بووە ولە دەیان فێلم و زنجیرە دراماییەکان و لە شانۆگەریەکان بەژداری کردووە لە ژیانی هونەری دا

 

Back to top button