کۆریای باکوور بە دوو ڕۆکێت پاڵپەستۆی دەخاتە سەر ئەمریکا

ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆریا باکوور دوو ڕۆکێتی کورت مەودای تاقیکردەوە وەك پاڵپەستۆیەك بۆ سەر سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و ئەمەش یەکەم ڕۆکێتن بیۆنگ یانگ دەیانهاوێژی لە دوای زیاتر لە دوو مانگ لە کاتێك دا بەرپرسانی ئەمریکا و کۆریای باکوور لەهەوڵ دابوون بۆ بەردەوامی دانوستاندنەکانی ئەتۆم”.

دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای کۆریا گوتی هەردوو ڕۆکێت لە شاروچکەی ونسانی کەنار ئاویەکانی ڕۆژهەڵاتی ووڵات هاوێژران وبۆ مەودای 430 کیلۆ مەتر ڕۆیشت پێش ئەوەی لە نزیك کەنار ئاویە ڕۆژهەڵاتیەکانی کۆریا بکەوێتە خوارەوە و کۆریای باکوور تووڕەیە لە مانۆڕە سەربازیەکەی ئەمریکا و کۆریای باشوور کە بەنیازن ئەنجامی بدەن و پێی وایە ئەمە ” پرۆڤەی داگیرکردنە”.

تاقیکردنی ئەم ڕۆکێتانە وەكو نامەیەکە بو واشنتۆن و ناوەڕۆکەکەی دەڵێ ئەمە ڕوو دەدات ئەگەر هاتوو دانوستاندنەکان شکست بێنـن لەم بارەیەوە بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت گوتی سەرۆك ترامپ زانیاری هەبوو لەسەر تاقیکردنەوەی ئەم دوو ڕۆکێتە بۆیە هیچ لێدوانێکیان نەبوو”.

 

Back to top button