كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و كۆمه‌ڵ كۆتایی هات

خواكوڕك

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 30/11/2016 شاندی پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كرد و له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌گه‌ش فازڵ میرانی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گووتی، هیچ كات په‌یوه‌ندی لێكترازان و خراپ له‌ نێوان ئێمه‌ و كۆمه‌ڵ نه‌بووه‌.

فازڵ میرانی كه‌ سه‌ر په‌رشتی شانده‌كه‌ی پارتی ده‌كا‌ت راشیگه‌یاند، ئێمه‌ و كۆمه‌ڵ له‌ گفتوگۆكانی ئه‌مرۆمان زۆر دیدی هاوبه‌شمان هه‌بوو.

ده‌ستپێكرنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان حیزبه‌ سیاسیه‌كان دوای بانگه‌شه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دێت، كه‌داوای كردبوو بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی هه‌رێم پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆببنه‌وه‌.

Back to top button