خواكوڕك دواین زانیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە پێش جەژن بڵاودهكاتهوه
بڕیارە ڕۆژی یەك شەممه بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بێت و پێش جەژن دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج دەست پێ دەكاتەوە”.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە (خواكوڕك) ڕاگەیاند، ڕۆژی یەك شەممهی داهاتوو مووچەی مانگی نیسان به دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی كۆتایی دێت”.
سەرچاوەگهی خواكوڕك گوتی، پێش جەژن دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 و ئەگەر عێراق پێش جەژن مووچەی تەواوەتی فەرمانبەرانی بدات، ئەوا بەشە پارەی هەرێمی كوردستانیش دەنێردرێت و ئهوا وهزارهتی دارایی دەتوانێت پێش جەژن مووچەی تەواو بدەین”.
ڕوونی كردەوە، پێش جەژن ئەگەر پارەكەش نەیەت مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان ناوخۆ و تەندروستی و دارایی دەدرێت لەگەڵ بوونی پارەی پێویست ڕەنگە ئەو وەزارەتانەی مووچە وەردەگرن پێش جەژن ژمارەیان ببێت بە 10 وەزارەت”.