مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەممە 25ی 7ی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد .

شاندی پارتی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران، هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئاماژەیان بەوەدا کە پارتی بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی لە حکوومەت دەکات.

سەرۆک وەزیران سوپاسی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد و گوتی راستە پارتی لە حکومەتدا زۆرینەیە بەڵام حکومەت پێویستە حکومەتی هەموو هاووڵاتیان بێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی . داواشیکرد حیزبەکانی کوردستان هاوکار ویارمەتیدەری حکومەت بن .

سەرۆک وەزیران هەروەها ئاماژەی بە سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەغدا کە بووە هۆی دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێی دەستوور بە شێوەیەک کە ماف وئەرکی هەموو لایەک لەبەرچاو بگیرێت.

 

Back to top button