پێشنیاره‌كه‌ی رێكخراوی ئۆپیك رێكه‌وتنی له‌سه‌ر ئه‌نجامدرا
خواكوڕك
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 30/11/2016 ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌یشتنه رێكه‌وتن.
ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه كه‌له 14 وڵات پێكهاتوون كۆی فرۆشی رۆژانه‌ی نه‌وتیان ده‌گه‌یشته 33 ملیۆن و 650 هه‌زار له رۆژێكدا، به‌ڵام دوای رێكه‌وتنه‌كه بڕیاردرا كه‌مبكرێته‌وه بۆ 32 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 50 دۆلار و 13 سه‌نت هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس گه‌یشته 48 دۆلار و 92 سه‌نت.
كه‌ناڵی روسیا توده‌ی له‌سه‌ر زاری خالد ئه‌لفالح وه‌زیری وزه‌ی سعودیا بڵاوی كردۆته‌وه، به‌رهه‌می رێكخراوی ئۆپیك له ئاستی 32.5 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا ده‌مێنێته‌وه و ئێرانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و ئاسته به‌رهه‌مهێنانه‌ی كه پێش گه‌مارۆی ئابووری هه‌یبوو.