ئەندام پەرلەمانێكی ئەكپارتی نهێنی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
 
پاش سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ توركیا ئەندام پەرلەمنتارێكی ئەكپارتی باسی سەردانەكەی بارزانی دەكات بۆ توركیا و دەلێت ئەگەری ئازاد كردنی سەرکردەکانی هەدەپە زۆرە و نزیکە، ئەویش بەدەرەچەیەكی یاسای دەبێت.
 
محمەد عەلی شاهیم ئەندام پەرلەمانی ئەكپارتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا لەشارۆچكەی سەفرانبۆلو لەسەر کاریگەری سەردانی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان محەمەد عەلی شاهین گوتی سەردانیەکەی بەڕێز بارزانی بێگوومان کاریگەری خۆی هەبوو، سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران لە پەیامی برایانی کورد لە هەرێمی کوردستان باش تێدەگەن کە لە ڕوانگەی دڵسۆزیەوەیە بۆ تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگایەکی ئاشتیانە.
 
هەروەها شاهین راشی گەیاند: ئەو ڕێگایەی برایانمان لە هەرێمی کوردستان گرتویانەتە بەر کە جەخت لە ئاشتی و چارەسەری کێشەکان دەکەنەوە، هەمان رێگایە کە ئەکەپە بەر لە شەش ساڵ گریۆتیە بەر، بەڵام بەداخەوە تیرۆرستان
كە( مەبەستی پەكەكە بوو)ئەو ڕیگایەیان لەبار برد.
Back to top button