بە داواکارییەک بەرهەم ساڵح دەکەوێتە بەردەم تاقیکاریەکی گرینگەوە
داواکارییەک ئاراستەی بەرهەم ساڵح کراوە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان واژوو نەکات
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی وەسفییە شیخۆ لە بۆچوونێکی تایبەتدا سەبارەت یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە ڕاگەیاندەکانی گوتووە هەموو لایەنەکانی کەرکوک بە کوردیشەوە تێبینی تایبەتی خۆیان هەیە لە سەر یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ، چونکە بۆ کورد هەندێک خاڵی لاوازی تێدایە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە کەرکوک .
لە درێژەدا گوتوویەتی هەرچەند مادەی ٣٥ی پرۆژەکە ئاڵ و گۆرێکی بەسەردا نەهاتووە بەڵام لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا پەرلەمانتارانی هەندێک فراکسیۆن توانیان کەمێک پێداچوونەوەی بۆ زیاد کەن لە بەرژەوەندی خۆیان ، هەر ئەوەش وا دەکات ئێمەش بتوانین کارێک لە بەرژەوەندی خۆمان بکەیین لەم مادە دەستوریەدا .
سەبارەت بە ڕۆلی سەرۆک کۆماری عێراق لەم بارەوە گووتی نابێت لەم پرسەدا بێدەنگ و بێ هەڵویست بێت ، چوونکە بە پێی یاسا دوکتور بەرهەم ساڵح دەتوانێت ئەم یاسایە واژوو نەکات و ببێتە هۆکاری گەڕانەوەی ئەم پرۆژە یاسایە بۆ پەرلەمان ، ئەگەر بێت و خۆی لەم بەرپرسیارەتیە بدزێتەوە ، وەک بەرپرسیارەتی مێژووی دەکەوێتە ئەستۆی و کاریگەری نەرێنی تایبەتی دەبێت
لە کۆتاییدا دەڵێت فراکسیۆنە کوردیەکانیش بە پێی ڕێکەوتنی خۆیان دەتوانن کاریگەریان لە سەر بەرهەم ساڵح هەبێت بۆ گەرانەوەی پرۆژە یاساکە بۆ پەرلەمان .