بەرپرسێکی یەکێتی: هۆشداری توند بە پەکەکە دەدات و دەڵێت هەڵەی گەورە دەکات
دوای ئەوەی دۆران كاڵكان، ئه‌ندامى كۆنسه‌ی به‌ڕێوبه‌ریی په‌كه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ى تێكدانى دۆخى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: “نابێ باشوورى كوردستان به‌ته‌نها ئازاد بێت” به‌رپرسێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هۆشداری توند به په‌كه‌كه دەدات، كه ڕێگه‌یان پێ ناده‌ن، هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به گۆڕه‌پانی چاﻻكییه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان
.
حاجى مه‌سیفى، كارگێڕى مه‌ڵبه‌ندى هه‌ولێرى یه‌كێتی، لەبارەی هەڕەشەکانی پەکەکە ڕایگه‌یاندووە: وڵاتی ئێمە بەحەزی هیچ کەسێکمان بەش بەش نەکراوە، بۆیە پێویستە هاوکاری یەکتری بکەین لە هەموو پارچەکان و رێز لەیەکتری بگرین دۆخی یەکتری تێک نەدەین”.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە:” پەکەکە هەڵەیەکی گەورە دەکات ئه‌گه‌ر كار بۆ ئه‌وه بكات كه هه‌رێمی كوردستان ئیسراحه‌ت نه‌كات، یان :دۆخه‌كه‌مان لێ تێكبده‌ن”، ڕێگا نادەین پەکەکە کوردستان بکاتە گۆڕەپانی ململانێ و چاڵاکیە سەربازیەکان”.
به گوته‌ی حاجى مه‌سیفى، “ڕاسته په‌كه‌كه خه‌باتى چه‌كدارى ده‌كات، به‌ڵام ئێمه‌ش نامانه‌وێت ئه‌زموونه‌كه‌مان لێ تێك بده‌ن، هه‌رچه‌نده كاتى خۆى ئێمه له خه‌بات و تێكۆشاندانبووین، هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ى ئێستا له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدان، هه‌موومان پێكه‌وه له‌ناو كوردستانى خۆمان خه‌باتمان كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ته‌واو ئاڵۆزبوایه و فشارمان له‌سه‌ر بووایه، ئێمه ده‌چوینه سنووره‌كان، هیچ كات نه‌چووینه‌ته به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان بۆ چالاكییه‌كانمان، بۆیه باشتره په‌كه‌كه پێگه گه‌وره‌كه‌ى خۆیان ببه‌نه باكووری كوردستان و له‌وێوه داواى مافى خۆیان بكه‌ن”.