ئەمریکا چوار سەرکردەی دیکەی عێراقی خستە لیستی سزاکانی

 

دوای ئەوەی پێش چەند مانگێک ئەمریکا چوار سەرکردەی عێراقی خستە لیستی سزاکانی، ئەمڕۆ ئەمریکا سزای بەسەر چوار سەرکردەی دیکە سەپاند بە تۆمەتی تێوەگڵان لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق رایدەگەیەنێت:” بەتۆمەتی تێوەگلان لەگەندەڵی و پێشێڵكردنی مافەكانی مرۆڤ ئەمریکا سزای بەسەر چوار سەرکردەی عێراقدا سەپاند”.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەعێراق لە راگەیەندراوەکەی ئاماژەی بەوەداوە، وڵاتەكەی سزای ئەو چوار كەسەی داوە، بەوەی رێگە نەدرێت مامەڵە لەگەڵ هیچ دامەزراوەیەكی دارایی ‌و كۆمپانیایەكی ئەمەریكی بكەن، هەروەها ڤیزای سەردانیكردنی ئەمەریكایان پێنادرێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، گرتنەبەری ئەو رێوشوێنە پشتیوانیكردنە لەكارەكانی حكومەت و گەلی عێراق، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئەو بەرپرسانەی گەندەڵی دەكەن و مافەكانی مرۆڤ پێشێڵ دەكەن.

بالیۆزخانەی  ئەمریکا ئاشکراشی کردووە، حكومەتی ئەمەریكا بەردەوامدەبێت لە سزادانی ئەو كەسانەی لە پێشێڵكردنی مافەكانی مرۆڤ و چەوساندنەوەی كەمینە ئاینەكان تێوەگلاون، هەروەها ئەو بەرپرسە گەندەڵانەی كە پۆستەكانیان بەكاردەهێنن بۆ پڕكردنی گیرفانەكانیان قۆرغكردنی دەسەڵات.

Back to top button