بەكێتی جارێكی تر لەگەڵ مووچە بڕی كوردستان كۆبۆوە
خواكوڕك
كۆتلەیەكی یەكێتی لەئەنجوومەنی نوێنەران بەسەرپەرشتی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ مالكی سەرۆكی ئیتلافی دەوڵەتی یاسا كە بڕیاری بووجە و مووچە بڕینی خەڵكی كوردستانی دا كۆبوونەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی نوری مالكی رایگەیاند ئەمرۆ كوتلەیەكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی ئاڵاتاڵەبانی لەپەرلەمانی عێراق سەردانی مالكیان كردووە و لەلایان مالكی پێشوازیان لێكراوە. وەك لە راگەیاندراوەكە دا هاتووە، له‌و كۆبوونه‌وه‌يه‌دا پرۆسه‌ى كاركردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌و پڕۆژه ياسايانه‌ى ئاماده كراوون بۆ ده‌نگدان به تايبه‌تيش پڕۆژه ياساى بودجه‌ى 2017 و شايسته داراييه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان له باره‌وه كراوه.
وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر پێويستى دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر و ئاسانكارى بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كردووه‌ته‌وه. له ناويشياندا پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان.
نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق له سه‌رده‌مى كابينه‌ى دووه‌ميدا و له سه‌ره‌تاى 2014دا بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بڕى.
پێشتر جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌ى هاووڵاتييدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردبوو، بڕينى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌سه‌ر پێشنيازى عادل موراد سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ناوه‌ندى يه‌كێتى بڕدراوه.