نوری حەمە عەلی: ئەوەی لە کەرکووک و ناوچەکە ڕوودەدات بەهۆی کەمتەرخەی بەرپرسانە
لە سنوری کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دوای ئەوەی لە لایەن حەشدی شەعبی بەهۆی خیانەتی یەکێتی داگیرکران، بۆشایەکی گەورەی ئەمنی لە ناوچەکە دروست بو کە دەرفەتی بە داعش داوە بەردەوام جموجۆلیان هەبێت و کردەی تیرۆریستی ئەنجامبدات، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كەركووك – پردێ رایگەیاند،مەترسیی جددی لەسەر پارێزگاكە هەیە و پێویستە رێگە نەدرێت كەركووك وەكو مووسڵی لێ بێت.
نووری حەمەعەلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاندووە: ” پێشتر شاندی سەربازی عێراقمان لەوە ئاگادار کردۆتەوە کە مەترسیەکی جدی لەسەر ناوچەکە هەیە، ئاگادارمانکردن داعش پێشتر كاری پارتیزانییان دەكرد و دواتریش سەنگەریان دروست كرد و ئێستاش رێگری نەكرێت، هەمان كار دەكەنەوە، ئەوەی ڕوودەدات كەمتەرخەمیی بەرپرسانی حكوومەتی عێراقیش هۆكارێكە و ئێمە
نووری حەمەعەلی گوتیشی: “پێشتر هاوپەیمانانمان لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە پێویستە رێگە نەدرێت كەركووك وەكو مووسڵی لێ بێت و كەركووك تەحەممولی ئەو كارە ناكات، پێویستە کارێک بکەین کە كەركووك و كەركووكییەكان بە ئارامی بژین”.
ئەو فەرماندەیە دەشڵێ، ئێستا شاندێكی عێراق لە هەرێمی كوردستانە، كە گفتوگۆ لەبارەی دۆخی كەركووكیشەوە دەكرێت و پێویستە دۆخی كەركووك لە رێگەی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە چارەسەر بكرێت.